دابه‌شكردنی نه‌وت له هه‌ڵه‌بجه راده‌گیرێت
وێستگه نیوز -
لیژنه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه ماوه‌ی دوو رۆژ نه‌وت له سنوری شاره‌ده دابه‌ش ناكرێت.
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، لیژنه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه و رۆژی دوو شه‌ممه 18 و 19ی تشرینی دووه‌می 2018 نه‌وت له سنوری هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش ناكرێت".
لیژنه‌كه ده‌ڵێت: "رۆژانی ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌شكردن ئاسایی ده‌بێته‌وه و پێشتر ناوی ئه‌و بریكارانه بڵاوده‌كرێته‌وه، كه نه‌وت وه‌رده‌گرن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دابه‌شكردن له كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و نه‌وت ده‌گاته شوێنی دیاریكراوی بریكاره‌كان".
لیژنه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "بۆ وه‌رگرتنی نه‌وت، هاوڵاتی پێویستی به‌كارتی نه‌وت و كۆپی ناسنامه‌یه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 51 هه‌زار دیناره".
PM:07:22:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت