مێردمنداڵێكی كۆڵبهر به گولـلهی هێزهكانی ئێران بریندار بوو
دوو منداڵی کۆڵبەری کورد لە ئێران
وێستگه نیوزـ
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سنورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژی گولـلەیان لە گروپێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کە کۆڵبەریی دەکرد، بریندار بوو.
روداوهكه لە خاڵی دۆڵەتۆ و کەپران لە نزیک شاری سەردەشت رویداوه و منداڵه كۆڵبهرهكهش بە ناوی 'میهران دهستانی ڕاد' کە کۆڵبەریی دەکرد، بریندار بووە.
منداڵە کۆڵبەرەکە گولـلە بەر ڕانی کەوتووە و بە سەختیی بریندار بووە، لەلایەن خەڵک و بنەماڵەکەشیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە رۆژانی ڕابردوشدا نزیکەی 10 کۆڵبەر لە لایەن هێزە سەربازیەکانی سەرسنوری ئێران لە کەمەر بەرەو خوار کراونەتە ئامانج و بریندار کراون.
PM:07:04:17/11/2018
ئهم بابهته 1080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت