پۆلیس: ئافره‌تێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له قه‌زای كه‌لار ئافره‌تێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018 ئاگاداركراینه‌وه له‌حاڵه‌تێكی خۆهه‌ڵواسین له‌گه‌ڕه‌كی مه‌گاره‌كه‌ی قه‌زای كه‌لار".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری وتی: "دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار به‌شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت ئافره‌تێك به‌ناوی (ن.م.ح.) له‌دایكبووی 1990 له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌هۆی خۆهه‌ڵواسینه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "به‌وته‌ی مێرده‌كه‌ی ناوبراو ته‌نها خۆی و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه بوون و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆماڵه‌وه بینیویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه به‌شی توندوتیژی ژنان ده‌كردێت به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له هۆكار و چۆنیتی حاڵه‌ته‌كه".
PM:06:58:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت