به‌وێنه... ژنه‌نهێنییه‌كه‌ی خاشقچی
وێستگه نیوز –
له‌پێشهاتێكی نوێ‌دا له دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودی، ژنێكی میسری به ناوی حه‌نان رایگه‌یاند كه چه‌ند مانگێك به‌ر له كوژرانی، له ئه‌مریكا به‌نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جه‌مال خاشقچی كردووه.
ئه‌و ژنه كه ته‌نها ناوی یه‌كه‌می (حه‌نان) ئاشكراكردووه به ڕۆژنامه‌ی واشنتون پۆستی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه كه "ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خاشقچی به‌نهێنی و به‌بێ ئاگاداری خه‌دیجه حه‌نگیز ده‌ستگیرانه توركییه‌كه‌ی خاشقچی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بووه".
حه‌نان پاساوی ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌و كاته‌دا گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "وه‌ك هاوسه‌رێكی موسوڵمان به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی مافه‌كانی خۆی ده‌وێت و ده‌یه‌وێت دان به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا بنرێت".
رۆژنامه‌ی واشنتون پۆست رایگه‌یاند كه "ئه‌و ژنه چه‌ندین نامه‌ی ده‌ستنوسی جه‌مال و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیانی راده‌ستی رۆژنامه‌كه كردووه".
هاوكات هاوڕێیه‌كی دێرینی خاشقچی كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه، ده‌ڵێت: "قسه‌كانی ئه‌و ژنه راسته و جه‌مال پێش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه هاوسه‌رگیری كردووه".
ئه‌و ژنه باسی له‌وه‌شكرد كه له یه‌كێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جه‌مال راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی سعودیه و توركیا كردووه.
حه‌نان كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه به رۆژنامه‌كه‌شی راگه‌یاندووه كه له یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌ژی و كاتێك چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ماوه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جه‌مالدا به‌سه‌ر بردووه".
وتیشی: "10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له په‌راوێكی كۆنگره‌یه‌كی میدیایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌مالم بینی، به‌ڵام ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كانمان ده‌ستی پێكرد".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه دواجار له ئه‌یلولی رابردوودا چاوی به جه‌مال كه‌وتووه و وتی: "زیاد له جارێك جه‌مال نیگه‌رانی له ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له دژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه ده‌ربڕیوه به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه نه‌ده‌كرد كه مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت".
لای خۆیه‌وه خه‌دیجه جه‌نگیز ده‌زگیرانی خاشقچی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی خاشقچی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته میسرییه‌دا نییه و وتیشی: "وادیاره ئه‌و ئافره‌ته ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تی جه‌مال له‌كه‌دار بكات".
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه
ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی
جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز،
بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی
نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای
كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا رۆژی 20ی
ئۆكتۆبه‌ر سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه
رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه
له‌نێوان رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه
له ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر
ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست
داوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 2018/11/15 سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سعودیە لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا وردەکاری دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوکردوەوە و
داوایكرد پێنج لەو کەسانەی کە راستەوخۆ دەستیان لە کوشتنی خاشقچی هەبووە
بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.
داواکاری گشتی سعودیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کاری ئەو گروپە ئەمنییەی سعودیە
کە چونەتە تورکیا هێنانەوەی خاشقچی بووە بۆ سعودیە نەک کوشتنی.
دەشڵێت: "بڕیاری هێنانەوەی خاشقچی بە زۆربێت یان بە خۆشی لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگری سعودییەوە بووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دورستبوونی شەڕو رووبەڕووبونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە پارچەپارچەکراوە.
ئاشكراشیكرد كه 21 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیركراون و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی 11یان كراوه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
PM:06:09:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت