سه‌رده‌می ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له فه‌ره‌نسا كۆتایی دێت
وێستگه نیوزـ
پرۆسه‌ی فرۆشتن و به‌بازاڕكردنی هێڵی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له فه‌ره‌نسا كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و هێڵانه ببچڕێن.
كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه كه له ته‌له‌فۆنی جێگر (نۆرماڵ)دا سیتسمی (ئاڕ تی سی) به‌كارهێنراوه كه له ساڵانی 1970ه‌وه كاری پێده‌كرێت و ئێستاش به‌كارهێنانی تاڕاده‌یه‌ك كه‌مبوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 15ی تشرینی دووه‌می 2018وه پڕۆسه‌ی فرۆشتن و بازاڕكردن بۆ ئه‌و هێڵه راگیراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و هێڵه له فه‌ره‌نسییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه نیزكه‌ی 9 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌كاری ده‌هێنن.
كۆمپانیاكه رونیكردوه‌ته‌وه كه ته‌كنه‌لۆجیا كۆنه‌كه ده‌كه‌ن به ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ به‌ناوی (ای پی) كه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی نوێ بیه‌وێت ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ دابنێت، ده‌بێت بچێته‌ناو تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمپانیای ناوبراو دانیاوه، بڕیاره له ساڵی 2023دا خزمه‌تگوزارییه كۆنه‌كه‌ی سیستمی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ به‌ته‌واوی له سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌ران ببچڕێنرێ و سه‌رده‌می كۆتایی پێ بێت.
PM:04:32:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت