وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌ك پارتی پێیان باش نییه هیچ لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت، وته‌بێژی بزوته‌وه‌ی گۆڕانیش ئاشكرایكرد كه وه‌فدی پارتی خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌تی ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له شۆڕش حاجی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و تیایدا وته‌بێژی گۆڕان رایگه‌یاند: گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه و شاندی پارتی رایگه‌یاندوه كه پێیان خۆشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له حكومه‌تی ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
وتیشی: ئێمه‌ش تێبینیی خۆمان باس كردوه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یه و دواتر كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا دێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی سیاسی و خه‌ڵكی كوردستان بێت.
شۆڕش حاجی رایگه‌یاند كه بڕیاری كۆتایی بزوتنه‌وه‌كه بۆ به‌شداری له حكومه‌تدا لای جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانه.
دواتر مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكه‌ین كه به خه‌ڵكی كوردستان‌مان داوه هه‌ر له سه‌قامگیریی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان كه به هه‌موو لایه‌نه‌كان دێنه‌دی.
وتیشی: وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پێیان باش نییه هیچ لایه‌نێك له‌پێكهێنانی حكومه‌ت په‌راوێز بخرێت، ئه‌وانه‌ش كه به‌شداری ناكه‌ن ده‌بێت خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتی كاركردنی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ندێك ئسوڵی خۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی هه‌رێم و ناوچه‌كه بگونجێت و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی بكات، نه‌ك چه‌پ و راست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا بهێنن كه حكومه‌تی داهاتوو ده‌یكات.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر چۆنێتی و پرنسیپه‌كانی حكومه‌تی داهاتوو هه‌یه كه مه‌به‌ست لێی حوكمڕانییه‌ك دروست بێت كه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بێت و بتوانێت بژێویی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر بكات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا چ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كۆبونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی چی بووه، مه‌حمود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: هه‌موو له‌لایه‌نه‌كان به په‌رپرسیارێتییه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا پێكه‌وه‌بین، ئێمه بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوودا پێكه‌وه بین و پێوستمان بەوەیە کە پێکەوەبین، لێرە لای گۆڕان و لەلای یه‌كێتیش هه‌مان هه‌ست هه‌بووه.
هەر ئەمڕۆ هەمان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتی نیشطیمانیی کوردستانیان کرد و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی لایەنەکانی تر بکەن.