"پارتی سەردانی نەوەی نوێ ناکات"

‌ئارام سەعید

وێستگە نیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ڕایگەیاند نەوەی نوێ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە هیچ کۆبونەوەیەک ئەنجامنادات و وتیشی هیچ بڕیارێكی وا نیە کە پارتی سەردانیان بکات.

ئارام سەعید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "شاندەکەی پارتی کە ئەمڕۆ سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکەن، نایەنە لای نەوەی نوێ".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ڕونیکردەوە "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە".

ئارام سەعید وتیشی "نەوەی نوێ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە بڕیاری خۆی داوە و ئۆپۆزسیۆنیی هەڵبژاردووە بۆیە بەشداری هیچ کۆبونەوەیەک ناکات کە تایبەت بێت بەو بابەتە".

ئەوە لەکاتێکدایە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانییە و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێكهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دەکەن.


PM:12:11:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو