پارتی سەردانی گۆڕان دەکات


وێستگە نیوز-

دوای کۆبونەوەی لەگەڵ یەکێتی، شاندەکەی پارتی سەردانی گۆڕان دەکات و تاوتێی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکەن و وێستگە نیوز زانیویەتی گۆڕان داوای پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات.

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و دوای تەواوبوونی کۆبونەوەی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، شاندی پارتی دیموکراتی کورستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامیی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بکات.

وێستگە نیوز زانیویەتی شاندەکەی پارتی لەلایەن سێ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سێ ئەندامی جڤاتی نیشتیمانییەوە پێشوازیی لێدەکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکانی وێستگە نیوز بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەدا داوای پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم.

چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن پارتی پێشنیاری دانانی دوو جێگری بۆ سەرۆکی حکومەت پێ پەسەندە بەڵام یەکێتی ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

بەرپرسانی پارتی ئاشکرایانکردبوو بەگوێرەی ژمارەی کورسیەکان مامەڵە لەگەڵ هەر لایەنێک دەکەن کە بەشداریی لەحکومەتدا بکات.


AM:11:34:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو