کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دەستی پێکرد
دیمەنێک لە کۆبونەوەکە
وێستگە نیوز-
کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد و پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت تاوتوێ دەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە بارەگای مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و دەستیان بە کۆبونەوەکرد بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە لە کەسە یەکەمەکانی هەردوو حزب نین و شاندەکان لە ئاستێکی ناوەندیدان.
وێستگە نیوزی زانیویەتی لە کۆبونەوەکەدا یەکێتی داوای هەردوو پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان دەکات.
دوای کۆبونەوەکە شاندەکەی پارتی نانی نیوەڕۆ لای یەکێتی دەخۆن و پاشان بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێدەکەون کە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لێیە و لەگەڵ ئەوانیش هەمان پرس تاوتوێ دەکەن.
AM:10:49:17/11/2018
ئهم بابهته 2384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت