چوار کەسە یەکەمەکەی پارتی لە شاندە دانوستانکارەکەدا نین


وێستگە نیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی پارتی سەردانی یەکێتی و گۆڕان بکات و وێستگە نیوز زانیویەتی شاندەکە لە ئاستێکی ناوەندیدایە و چوار کەسە یەکەمە بڕیار بەدەستەکەی پارتی تێدا نییە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی وێستگە نیوز کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە ئەو شاندەی پارتی کە ئەمڕۆ سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکات لە ئاستێکی ناوەندیدایە و تەنها بۆ وەرگرتنی بۆچوونی ئەو دوو لایەنەیە لەبارەی بەشداریکردنیان لە حکومەتدا.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن "هیچ یەک لە مەسعود بارزانی و نێچێرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و فازڵ میرانی لە شاندەکەدا نابن".

پێشتر فازڵ بەشارەتی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاندبوو "پێم وانیه‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ كێشه‌ پێك بێت، چونكه‌ هه‌موان داوای پۆست و پله‌ی زیاتر ده‌كه‌ن".

ئاماهەی بەوەشکردبوو "پارتی به‌رچاو روونییه‌كی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كرێته‌ پێوه‌ر كه‌ كام لایه‌ن له‌ كابینه‌ی رابردوودا حكومه‌تی جێنه‌هێشت و له‌ حكومه‌تدا مایه‌وه‌".


AM:10:00:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 7916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو