ئۆتۆمبێل لە پەرلەمانتارەکان دەسەنرێتەوە
وێستگە نیوز-
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بە مەبەستی
کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران و لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت خەرجیەکانی حکومەت
کەم بکاتەوە.
لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند
"پڕۆژەیەکیان لەبەردەستدایە تایبەت بە کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران
و بەرپرسانی حكومیی".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "پڕۆژەکە بە شێوەیەکە پێدانی ئۆتۆمبێل و
بە پەرلەمانتاران و بەرپرسان قەدەغە دەکات و ڕێگە نادرێت پارە بۆ پەرلەمانتاران
خەرج بکرێت بە مەبەستی بەکرێگرتن و کڕێنی یەکەی نیشتەجێبوون".
لیژنەی یاسایی ئاشکراشیکردووە ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانەی کە پێشتر
ئۆتۆمبێلیان وەرگرتووە و ئێستا خانەنشینکراون، لێیان وەردەگیرێتەوە و لە زیادکردنی
ئاشکرادا دەفرۆشرێت و پارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ساڵانە بڕێکی زۆری بودجەی عێراق بۆ ئیمتیازاتەکانی پلە باڵاکان خەرج
دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە دۆخی ئابووری عێراق ناجێگیرە و بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەی لە چەند ساڵی
ڕابردوودا توشی بووە پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە هەیە.
AM:09:32:17/11/2018
ئهم بابهته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت