پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ بارانبارینی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی كرد ئه‌مشه‌ و ئەمشەو تا بەرەبەیان ئەگەرێکی‌ لاواز بۆ باران بارین له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان هەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: " ئەم شەو تا بەرەبەیان ئەگەرێکی‌ لاواز هەیە بۆ باران بارین ".

سه‌باره‌ت به‌ بڕی بارانبارینیش له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری‌ رابردوو له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی تشرینی دووه‌می 2018، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆرترین باران له‌ ناوچه‌ی كه‌ركوك بووه‌ به‌بڕی 16.3 ملم و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش بڕی به‌مجۆره‌ بووه‌:

پیرمام دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانی‌ دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ 7.3 ملم

دهۆک 0.9 ملم

زاخۆ 0.5 ملم

کەرکوک 16.3 ملم

خورماتوو 0.1 ملم

ئامێدی‌ 0.2 ملم

بامەرنێ 2.2 ملم

بارزان 0.2 ملم

بازیان 0.6 ملم

دوکان 8.6 ملم

حاجی‌ ئۆمەران 1.4 ملم

هەڵشۆ 2.8 ملم

کانی‌ ماسی‌ 0.2 ملم

خەبات 1.6 ملم

مەیدان 0.2 ملم

ماوەت 1.2 ملم

قەڵادزە 3.4 ملم

سمێلان 0.6 ملم

مێرگەسۆر 0.6 ملم

سیدەکان 0.6 ملم


PM:10:11:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 10964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو