عاسم جیهاد: داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ نه‌ك هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق راگه‌یاند داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك كه به بۆرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ، ده‌شڵێت تائێستا هه‌ولێر داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی نه‌داوه به به‌غدا كه رۆژانه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات.
له‌داوی راگرتنی بۆ زیاتر لە یەک ساڵ، ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تشرینی دووه‌می 2018، جارێکی تر حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك لە ڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا هەناردە بکرێتەوە.
پێشتر نەوتی کەرکوک بە تانکەر دەگەیەندرایە ئێران و لەوێ دەفرۆشرا، به‌ڵام به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران و هه‌ندێك كێشه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به خراپیی رێگه‌وبان، ئێستا به‌غدا ئاراسته‌كه‌ی گۆڕیوه و به بۆرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌وتی ئه‌و شاره ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كات و له‌وێوه به بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌فرۆشێت.
له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یاندنی نه‌وتی كه‌ركوك به توركیا به بۆرییه نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌نگاوێكه به ئاراسته دروستهكهدا، سه‌باره‌ت به كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ده‌ڵێت: ده‌بێت گفتوگۆیه‌كی جدی هه‌بێت له‌پێناو زیادكردنی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌ردوولا كه ئه‌وانه بوون به‌هۆی دابڕان و ده‌بێت هه‌ردوولا پابه‌ند بن به‌و ده‌ستوره‌ی كه له زاخۆوه تا فاو ده‌نگیان له‌سه‌رداوه.
به‌وته‌ی عاسم جیهاد، هه‌رێمی كوردستانیش نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و هێشتا داهاتی ئه‌و نه‌وته ههناردهكراوهی نه‌داوه‌ته‌وه به حكومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌مه یه‌كێكه له‌و دۆسیانه‌ی كه ده‌بێت وتوێژی له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ریش بكرێت هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له رایگهییاندنهكانیدا هاتووه رۆژانه نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته به گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی و ئه‌مه‌ش پێویستی بهوتوێژی هه‌یه تا سامانی سروشتیی وڵات به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی كه‌ركوكیش، عاسم جیهاد رایگه‌یاندوه: ئەو نەوتەی کەرکوک کە بە ئێران دەفرۆشرا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی پرەنسیپیدا بووە بۆ ناردنی نزیکەی 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ ئێران تا ئەو کاتەی بۆری ڕادەکێشرێت، دەشڵێت ئەو شێوازی هەناردەکردنە زۆر گرفتی تەکنیکی هەبووە لەوانە، خراپی ڕێگاوبانەکان و هەروەهاش چۆنییەتی گواستنەوە بە ماشێنە بارهەڵگر و تانکەرەکان.
عاسم جیهاد ئاشكرایكردوه دۆسێی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بەندری جەیهانی تورکیاوە پاش ئەو ڕێککەوتنە پرەنسیپییە دێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ هەناردەکردنی نەوت لەو بۆریانەی گواستنەوەی نەوت کە بە هەرێمی کوردستاندا دەڕۆن بۆ ناو تورکیا و ڕۆژانەش 50 تا 100 هەزار بەرمیلە نەوت هەناردە دەکرێت.
له وەڵامی ئەو پرسیارەشدا سەبارەت بەوەی گۆڕینی ئاراسته‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ئێرانه‌وه بۆ توركیا پەیوەندیی بەو سزایانەی ئەمریکاوه هەیە كه سەپاندونیەتییە سەر ئێران، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق وتی: پێویستە حکومەتی عیراق وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە نەک وەزارەتی نەوت.
ئاشكراشیكرد: داهاتی ئەو نەوتە هەناردەکراوەی کەرکوک كه به بۆرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ره‌وانه‌ی تعورحكیا ده‌كرێت، دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی فێدراڵ نەک هەرێمی کوردستان.
PM:09:45:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت