تورکیا دوو پـرۆفیسۆر دهستگیردهكات
پۆلیسی تورکیا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
بهتۆمهتی پهیوهندییان به کۆمەڵەی کەلتوریی ئانادۆڵو، پـۆلیسی تورکیا 12 کەسی دەسـتگیرکرد کە دووانیان پـرۆفیسۆری زانکۆن.
ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردهوه: دەسەڵاتداران فەرمانی دەسـتگیرکردنی 20 کەسیان دەرکردووە بە تۆمەتی پهیوهندییان بە کۆمەڵەی Anadolu Kultur كه عوسمان کاڤالا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی دەستگیرکراو سهرۆكایهتیی دەکات.
لهو 20 كهسهی فهرمانی دهستگیركردنیان بۆ دهركراوه، تائێستا 12یان دەسـتگیرکراون، لەوانە پـرۆفیسۆر بەتول تانبای لە زانکۆی بۆگازچی و پـرۆفیسۆر تورگوت تارهانلی، جێگری ڕاگری زانکۆی بیلگی.
جگە لەوان یگیت ئەمەکچی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەکە و عەلی هاکان ئالتینای ئەندامی ئەنجومەنەکە و خانمە ڕۆژنامەوانی ناسراو چیگدەم ماتەر و کەسایەتی ڕۆشنبیری ئەسینا گونال، دەسـتگیرکراون.
سیزگین تانریکولو، پەرلەمانتاری سەر بە پارتی جەهەپە لە تویتەرەکەی لە بارەی دەسـتگیرکردنەکانی ئەمڕۆ نووسیویەتی " ڕۆژێکی هەینیی دیکە، دەستگیرکردنی دیکە... ئەوانەی چاوەڕێی ئاساییکردنەوەی ڕەوشن لەم ڕژێمە، ئەوا دەبێت هەر لەو خەونەیاندا بەردەوامبن."
عوسمان کاڤالا لە 18ی تشرینی یهكهمی 2017 لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستهنبوڵ بە تۆمەتی هەوڵی "گۆڕینی سیستەمی دەستوری" و "روخاندنی حکومەت"، دەسـتگیرکرا.
لەدوای کودەتا شكستخواردوهکەی مانگی تهمموزی 2016 وه، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 55 هەزار کەسیان دەسـتگیرکردووە و زیاتر لە 140 هەزاری دیكهشیان یان لەکار دورخستوهتهوه یان رایانگرتون.
PM:06:36:16/11/2018
ئهم بابهته 1212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت