به‌وێنه..هه‌ڵمه‌تی پاكگڕاگرتنی ژینگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
دیمەنێک لە هەڵمەتەکە
وێستگه نیوزـ
له چەند گوندێکی ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتی پاکردنەوەی ژیه‌ڤ ئەنجامدرا کە ئامانج لێی "پاک ڕاگرتنی ژینگەی گوندەکان و پیشاندانی خۆشەویستی بوو بۆ وڵات و خاک."
هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی تشرینی دووه‌می 2018 بە دروشمی"پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە"، لە گوندەکانی فارساوا و فەرەجاوای و چەند گوندێکی دیکەی هەورامان ـ ژاوەرۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن گروپێکی ژینگەپارێزەوە به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا دەروبەری ئەو گوندانە لە خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە، بڕیاریشوایە هەڵمەتەکە لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام بێت.
ژینگە پارێزان وێنەی شەریف باجوەل-یان کردبووە سمبوڵی هەڵمەتەکەیان باجوه‌ل، ئەو چالاکوانی ژینگەیە بوو كه لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانی هێزەی پاسدارانی ئێرانەوە لە چیایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بەهاوبەشی نێوان گوندنشیان و گروپە ژینگەپارێزەکاندا ئەنجامدرا، بە ئامانجی بە کلتورکردنی پاراستنی ژینگە و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیش بوو بۆ خاک وڵات.
PM:06:03:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت