ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 17 سعودیدا سه‌پاند
ستیڤن منوشن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر 17 هاوڵاتی سعودیدا سه‌پاند كه رۆڵیان له كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆنی سعویدا هه‌بووه.
به‌پێی یاسای ماگنیتسكی بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكاری مه‌ترسیداری مافه‌كانی مرۆڤ تێوه‌گلاون، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 17 هاوڵاتی سعودیدا سه‌پاند كه رۆڵیان له كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆنی سعویدا هه‌بووه.
سزاكان هه‌ریه‌ك له سعود ئه‌لقه‌حتانی، ماهیر ئهلموتریب و محه‌مه‌د ئه‌لعوته‌یبی كونسوڵی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ و 14 كه‌سی تر ده‌گرێته‌وه كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی خاشقچی له كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ.
ستیڤن منوشن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌و سعودیانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین، له كوشتنی وه‌حشییانه‌ی جه‌مال خاشقچی تێوه‌گلاون".
وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه رۆژنامه‌نووسێكیان كوشتووه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ژیاوه و كاری كردووه و پێویسته به‌رپرسیارێتی كاره‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بگرن".
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هانی حكومه‌تی سعودیه‌ی دا رێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ رێگرتن له به‌ئامانجگرتنی كه‌سانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و رۆژنامه‌نووسان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2018/11/15 سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوکردوەوە و داوایكرد پێنج لەو کەسانەی کە راستەوخۆ دەستیان لە کوشتنی خاشقچی هەبووە بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.
داواکاری گشتی سعودیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کاری ئەو گروپە ئەمنییەی سعودیە کە چونەتە تورکیا هێنانەوەی خاشقچی بووە بۆ سعودیە نەک کوشتنی.
دەشڵێت: "بڕیاری هێنانەوەی خاشقچی بە زۆربێت یان بە خۆشی لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگری سعودییەوە بووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دورستبوونی شەڕو رووبەڕووبونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە پارچەپارچەکراوە.
ئاشكراشیكرد كه 21 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیركراون و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی 11یان كراوه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه
ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی
جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز،
بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی
نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای
كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا رۆژی 20ی
ئۆكتۆبه‌ر سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه
رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه
له‌نێوان رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه
له ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر
ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست
داوه.
PM:08:37:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت