به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته ئوردن
بەرهەم ساڵح کاتی پێشوازی لێکردنی لەلایەن بەرپرسانی ئوردن
وێستگه نیوز ـ
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته عومانی پایته‌ختی ئوردن و له لایه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی دووه‌می 2018، بەرهەم ساڵح لە سەر بانگهێشتی فه‌رمی شا عەبدوڵای دووەم، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
ئه‌وه‌شی وتووه: لەرێوڕەسمێکی گەورەدا پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عیراق کرا و، بڕیاره ئەمڕۆ چاوی بکەوێت بە شا عەبدوڵای دووەم کوڕی حسێن و چەندین گەورە لێپرسراوی تری ئوردنی، له دیدار و گفتوگۆکاندا لەگەڵ لایەنی ئوردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا و بابه‌ته پەیوەست بە ناوچەکە لە خۆ دەگرێت.
راشیگه‌یاندووه: هه‌ر یه‌ك له محەمه‌د حەکیم، وەزیری دەرەوە و ساڵح جبوری، وەزیری پیشەسازی و عەلی فەرحان، پارێزگاری ئەنبار و ژمارەیەک لە راوێژکاران و پسپۆڕان هاوڕێیەتی به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق دەکەن.
هــ. ر
PM:02:58:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت