لێدوانی وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 پاشه‌كه‌وت بكرێن و ده‌ڵێت دابه‌شكردنی مووچه 30 رۆژ جارێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هیص بڕیارێك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌رنه‌چووه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و 11 و 12 پاشه‌كه‌وت بكرێن.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگیربووه له وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌یه كه 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه خۆران دابه‌ش بكرێت و جگه له‌وه باس له هیچی دیكه نه‌كراوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ره‌نگه ته‌نها فریای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول بكه‌وێت و مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 بكه‌ونه ساڵی داهاتووه‌وه یان پاشه‌كه‌وت بكرێن.
PM:12:18:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 40316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت