سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
وێستگه نیوز –
به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، دادگایه‌كی توركیا سزای 6 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد هۆزان جانێ سه‌پاند.
هۆزان جانێ، هونه‌رمه‌ندی كورد كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خه‌باتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران، له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕابوه‌وه توركیا، مانگی حوزه‌یرانی 2018 له ناوچه‌ی ئه‌نه‌ز-ی سه‌ر به شاری ئه‌دیرنه له لایه‌ن پۆلیسی رژێمی توركیا ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگا‌ییكردنی هۆزان جانێ، كه هاوكات هاوڵاتیی ئه‌ڵمانیایه له سێیه‌مین دادگا‌ی سزاقورسه‌كانی ئه‌دیرنه به‌ڕێوه‌چوو، هونه‌رمه‌ند هۆزان جانێ له به‌ندیخانه‌ی ئیسته‌نبووڵه‌وه له ڕێی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كه كرد و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاڕاسته‌ی كران.
هۆزان جانێ وتی: "من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و نووسینانه‌وه نییه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، من هونه‌رمه‌ندم و كاری هونه‌ریی ده‌كه‌م".
له كۆتاییدا دادگا به بیانووی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان سزای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند جانێ سه‌پاند.
ئاژانسی فڕانس پـرێس له‌وباره‌وه بڵاویكرده‌وه كه "نەورۆز ئاکاڵان پارێزەری هۆزان وتویەتی تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەگرن تاوەکو دادگا‌ی پـیاداچوونەوە بە کەیسەکەدا بچێتەوە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش تەنیا رایگەیاند كه کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ نوێنەری خۆی بۆ دانیشتنی دادگایـیکردنی هۆزان ناردبوو.
لای خۆیه‌وهSevim Dağdelen پەرلەمانتاری سەر بە پارتی چەپڕەوی ئەڵمانیا کە بە ڕەچەڵەک کوردە، دادگاییکردنەکەی بە گاڵتەجاری سیاسی وه‌سف كرد و وتی: "ئەمە بە ڕوونی نیشانی دەدات تورکیا وڵاتێکی یاسا نیـیە، بەڵکو رژێمێکی زۆردارە".
PM:09:31:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت