جانتای تیمه تێوه‌گلاوه‌كه له كوشتنی خاشقچی چیی تێدا بوو؟
جه‌مال خاشقچی
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی توركیا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئاشكراكرد كه له‌ناو جانتای ئەو تیمە سعودیەدا بووە کە له كوشتنی جه‌مال خاشقچی تێوه‌گلاوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی توركیا دوای پشكنینی جانتاكانی تیمی تێوه‌گلاو له كوشتنی جه‌مال خاشقچی له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ، تێبینیی ئه‌وه كراوه كه تیمه‌كه كه‌ته‌رێك و دوو سرنجی گه‌وره و دوو ئامێری كاره‌بایی لێدانی دڵ و مقه‌ستێكی گه‌وره‌یان تێدا بووه، ئه‌مه جگه‌له 10 مۆبایل و 5 ئامێری لاسلكی بۆ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی و ئامێرێكی ته‌شویش.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كه پارێزبه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان هه‌بووه، نه‌توانراوه جانتاكان بپشكنرێن، پۆلیسیش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمه‌كه بۆ سعودیه و تێپه‌ڕبونی جانتاكانیان به سۆناری فڕۆكه‌خانه‌دا، تێبینیی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه جه‌سته‌ی پارچه‌پارچه‌كراو له‌ناو جانتاكاندا بێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باح ئاشكراشیكردوه كه جانتاكان له رۆژی كوژرانی خاشقچی له 2ی ئۆكتۆبه‌ر، له دوو فڕۆكه‌دا گواستراونه‌ته‌وه، یه‌كێكی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ كاتژمێر 8:15 خوله‌ك و ئه‌وی یكه‌ش كاتژمێر 7:46 خوله‌ك له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌رێكه‌وتون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی توركیا له‌نێویاندا راوێژكارێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به رۆژنامه ئه‌مریكی و توركییه‌كانیان راگه‌یاند كه "لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكی بۆ دیارنه‌بوونی ته‌رمی جه‌مال خاشقچی ئه‌وه‌یه كه دوای پارچه‌پارچه‌كردنی به‌تێزاب توێنراوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كانی تایبه‌ت به كوشتنی خاشچی گرتوه و توشی شۆك بووه و وتویه‌تی: "ده‌بێت بكوژه‌كه هیرۆینی خواردبێت، چونكه هیچ كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت، ئه‌گه‌ر هیرۆین نه‌خوات".
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز، بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست داوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه رایانگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له كوشتنی جه‌مال خاشقچی 18 كه‌س ده‌ستگیركراون به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ته‌رمه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
PM:10:56:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 10488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت