تره‌مپ له‌ تویته‌ره‌وه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا

‌ماکرۆن و ترەمپ

وێستگه‌ نیوزـ

جارێکی دیکە سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە هاوتا فەڕەنسییەکەی گرت و لە هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر چەند تێبینیەکی نەرێنی لەسەر ئیمانوێل ماكرۆن نوسی.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی دووه‌می 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر نوسیویەتی" ئیمانۆئیل ماکرۆن پـێشنیازی کردووە سوپای خۆی دروستبکات بۆ پاراستنی ئەوروپا لە دژی ئەمریکا و چین و ڕوسیا. بەڵام ئەوە ئەڵمانیا بوو لە هەردوو جه‌نگی جیهانی یەکەم و دووەم په‌لاماری دان– ئەی ئەوە بۆ فەڕەنسا باش بوو؟ بەر لەوەی ئەمریکا بگات و رزگاریان بكات، ئەوان دەستیانکردبوو بەوەی فێری ئەڵمانی بن لە پاریس. ئێستا پارە دەدەیت بە ناتۆ یان نا!"


هه‌ر لە نوسینێکی دیکەشدا ڕەخنەی لە فەڕەنسا گرت لەوەی لە بواری بازرگانی بەرامبەر ئەمریکا توندە و وتویه‌تی: فەڕەنسا گومرگی زۆر دەخاتە سەر شەرابی ئەمریکایی، بەڵام ئەمریکا گومرگێکی زۆر کەم دەخاتە سەر شەرابی فەڕەنسا. دەشڵێت ئەمە ڕەوا نیـیە و دەبێت بگۆڕدرێت.


دواتر نووسیویەتی "کێشەکە لەوەدایە ئاستی جه‌ماوه‌ریی ئیمانوێل لە فەڕەنسا زۆر هاتووەتە خوارێ به‌ 26%، ڕێژەی بێکاریش نزیکبووەتەوە لە 10% .

دوای ئەو ره‌خنانه‌ی تره‌مپ، ئاژانسی فڕانس پـرێس هەوڵی دابوو کاردانەوەی کۆشکی ئیلێزێ له‌ فه‌ره‌نسا لەو بارەیەوە بزانێت، بەڵام کاربەدەستانی پاریس ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەری بدەن.


PM:10:02:13/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت