ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ره‌غد سه‌دام حسێن نایزانیت
حسێن کامل و رەغد سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
ره‌غد سه‌دام، كچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی له‌ناوچوی به‌عس به یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانی دینای سیاسه‌ت له سه‌رده‌می باوكی و دوای له‌سێداره‌دان و روخانی رژێمی پێشوو داده‌نرێت.
ره‌غد سه‌دام حسێن له 2ی ئه‌یلولی 1968 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه و له سه‌رده‌می منداڵیی ئه‌ودا واته ئه‌وكاته‌ی ره‌غد ته‌مه‌نی 11 ساڵان بووه، سه‌رده‌می هه‌ڵكشانی ده‌سه‌ڵانی سه‌دامی باوكی بووه تا ئه‌وكاته‌ی سه‌دام بوو به سه‌رۆك كۆمار.
ره‌غد له‌گه‌ڵ حسێن كامل هاوسه‌گیریی كرد كه باوكی ئامۆزای سه‌دام بووه، له سه‌رده‌می سه‌دامیشدا حسێن كامل، وه‌زیری پیشه‌سازیی سه‌ربازیی عیراق و بنیادنه‌ری هێزه‌كانی گاردی كۆماریی بووه كه پێیان ده‌وترا (حرس جمهوری) و سه‌دام متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به حسێن كامل هه‌بوو و وه‌ك ده‌سته راستی سه‌دام وابوو.
ساڵی 1995 ره‌غد و حسێن-ی مێردی له‌ده‌ست سه‌دام هه‌ڵاتن و رایانكرد بۆ ئوردن و له‌وێوه جیابونه‌وه‌ی خۆیان له سه‌دام راگه‌یاند و داوایان له شا حسێن، پادشای ئه‌وكاته‌ی ئوردن كرد مافی په‌نابه‌رێتیان پێ بدات.
دواتر و دوای لێبوردنێكی گشتی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه، ساڵی 1996 ره‌غد له‌گه‌ڵ حسێن-ی مێردی گه‌ڕایه‌وه عیراق، به‌ڵام حسێن كامل به پلانی سه‌دام و له‌سه‌ر ده‌ستی هۆزه‌كه‌ی دوای چه‌ند رۆژێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق كوژرا.
دوای كوژرانی مێرده‌كه‌ی، ره‌غد له كۆشه‌كانی كۆماری له به‌غدا خرایه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری و له‌وكاته‌شدا له‌به‌ر دڵته‌نگیی بۆ مێرده‌كه‌ی، خۆی به خوێندنه‌وه و چه‌ندی خولیایه‌كه‌ی خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردبوو.
به‌هۆی ململانێی سیاسی و كیبڕكێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نزیكبونه‌وه له سه‌دام، ره‌غد تێكه‌ڵی سیاسیه‌ت ببوو، به‌ڵام ساڵی 2003 هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر عیراق رویدا و ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام روخا، به‌هۆیه‌وه هه‌مان ساڵ ره‌غد جارێكی دیكه رایكرده‌وه بۆ ئوردن.
ره‌غد به تاكه ئه‌ندامی خێزانی سه‌دام داده‌نرێت كه له‌دوای كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی باوكی، چوبێته‌ناو سیاسه‌ته‌وه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی سه‌دامیشدا ره‌غد هه‌وڵیدا رای گشتیی جیهان دژی داگیركاریی ئه‌مریكا بجوڵێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ره‌غد یه‌كێك بوو له‌و نه‌وانه‌ی سه‌دام كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنی باوكی‌دا زۆرترین په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردوه، یه‌كێكش بووه له‌وانه‌ی كه سه‌دام زۆرترین متمانه‌ی پێ بووه، ره‌غدیش زۆر به كه‌سایه‌تیی باوكی كاریگه‌ره و هه‌موو ساڵێك له‌یادی له‌سێداره‌دانه‌كه‌یدا، ساڵیادی بۆ ده‌كاته‌وه.
ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، ره‌غد سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه داواكراوه، چونكه به یه‌كێك له سه‌رانی رژێمی سه‌دام هه‌ژماركراوه، داواش له ئوردن كراوه ره‌غد راده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی عه‌ممان وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
ره‌غد له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه نیشته‌جێ شانشینی هاشمیی ئوردنه و له میوانداریی شا عه‌بدوڵای دووه‌مدایه، له‌كاتێكدا كه ساڵی 1995 رایكرد بۆ ئوردن، له میوانداریی شا حسێن-ی باوكی شا عه‌بدوڵادا بوو.
PM:09:10:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 70980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت