ڕۆمانێکی نوێی نەبەز گۆران چاپدەکرێت

‌نەبەز گۆران

وێستگە نیوز-

ڕۆمانێکی نوێی نەبەز گۆران چاپدەکردێت کە چیرۆکی ئەو تاوانە دەگێڕێتەوە بەسەر ئێزدیەکاندا هات و ڕۆمانەکەش ناوی "نازیاری شەنگال"ە.

نەبەز گۆران شاعیر و نوسەر ڕایگەیاند "ئەشێت ڕۆمانەکە ھەوڵێك بێت بۆ پیشاندانی ئەو پێكدادانانەی لەم ناوچەیەدا بەھۆی فاشییەتەوە بەر ھەر یەكێك لە ئێمە و بەر ھەر یەكێك لە ئایینەكان و جیاوازییەكان دەكەوێت".

گۆران ئاماژەش بەوە دەکات "ئەم رۆمانە لە سەر ئەو كارەساتەیە لەم دوایەوە بەسەر ئێزیدییەكاندا ھات، فەزای رۆمانەكە تانھا لەو گۆشە نیگایەوە سەیری كارەساتەكە ناكات کە جوڵەیەكی ناتەندروستی ھێزێكی توندرەوبوو بەسەر ئێزیدییەكانیدا ھێنا، بەڵكو كێشەی ئەو ئایینانە دەخاتەروو لەم ناوچەیە باڵادەستیان نییە و بەردەوام لە ژێر ھەرەشەی گوتاری فاشیەتدان".

لە بارەی ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە نەبەز گۆڕان زیاتر ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت "مازیاری شەنگالی و ساری كاكەیی، دوو حیكایەت خوێنن، دەمانبەنەوە ناو مێژووی ھەردوو ئاینەكە و ھەریەكەیان لە گۆشە نیگای خۆیەوە، ئەو دیوە تاریك و مەترسیدارەمان پیشاندەدەن، فاشیەتی ئایینی و فاشییەتی حیزب چۆن بوونەتە مەترسییەك بۆ سەر ژیانی ئەوانی تری دەرەوەی خۆیان".

رۆمانی مازیاری شەنگالی نوێترین بەرهەمی ئەدەبیی نەبەز گۆرانە بەسپۆنسەری دەزگای راچڵەكین بەم نزیكانە لە ناوەندی ئەندێشەچاپ و بڵاو دەكرێتەوە.

نەبەز گۆران یەکێکە لە نوسەرە دیارەکان کە بەرهەمە ئەدەبییەکانی زیاتر لە ناو توێژی گەنجاندا دەنگدەدەنەوە.


PM:07:37:13/11/2018






ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت