توێژینه‌وه‌یه‌ك رێژه‌ی ئالوده‌بونی سێكسی له‌نێوان ژن و پیاو ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
توێژه‌رانی ئه‌مریكا رێژه‌ی توشبون به ئالوده‌بونی سێكسی و هۆكاری به‌رزبونه‌وه و پێشینه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌یان له‌نێوان ژن و پیاو ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه توێژه‌رانی ئه‌مریكا له نوێترین توێژینه‌وه‌دا بۆیان ده‌ركردوه له نێو هه‌ر 10 پیاوێكدا یه‌كێكیان ئالوده‌ی سێكس و له‌نێو هه‌ر 12 ژنێكیشدا یه‌كێكیان توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی كه 10.3%ی پیاوان ناتوانن به‌سه‌ر خواسته سێكسییه‌كانیاندا زاڵ بن، له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه له ژناندا ته‌نها 7%ه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه بۆشاییه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له خواستی سێكیسدا دروست ببێت.
له توێژینه‌وه‌كدا 2 هه‌زار و 325 كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ به‌شدارییان كردوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 50 ساڵیدا بووه.
توێژه‌رانی ئه‌مریكا تێبینی ئه‌وه‌شیان كردوه كه لایه‌نی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م پرسه‌دا رۆڵی خۆی هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌وانه‌ی كه موچه‌یه‌كی كه‌میان هه‌یه، له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه موچه‌یان به‌رزه، هه‌میشه روبه‌ڕوی گێچه‌ڵ و بێزاركردنی سێكسی ده‌بنه‌وه.
ده‌شڵێن: ئالوده‌بون و خواستی سێكسی به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیی به ئاستی خوێنده‌وارییه‌وه نیییه، پزیشكه ده‌رونییه‌كانیش له‌وباوه‌ڕه‌دان كه حه‌زی مرۆڤ بۆ گێچه‌ڵكردن به كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌ناو هه‌موو توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، جا ئه‌و توێژه له چینی به‌رزبن یان مامناوه‌ند.
له‌سه‌ر هۆكاری ئالوده‌بونه‌كه‌ش، توێژه‌رانی ئه‌مریكا پێیان وایه كه هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یه كه ئاماژه‌ی سێكسیان تێدایه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بینرێن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی ئێستادا هیچ رێگرییه‌ك له‌سه‌ر پرسی سێكس نییه.
PM:06:02:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 42200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت