تره‌مپ: له پاریس به سه‌ركرده‌كانی جیهانم وت ده‌بێت پاره بده‌ن
ترەمپ لە کۆبونەوەی سەرکردەکانی جیهان لە پاریس
وێستگه نیوزـ
دوای به‌شداریكردنی یادی تێپه‌ڕبونی 100 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تویتێكی ئاگرینی كرد و وتی به سه‌ركرده‌ی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانی راگه‌یاندوه له‌پای پاراستن و پاسه‌وانیكردنیان ده‌بێت پاره بده‌ن.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "هه‌رئێستا له فه‌ره‌نسا گه‌ڕامه‌وه، له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی جیهان كۆبومه‌وه".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "هه‌رگیز ئاسان نییه وڵاتان بگه‌نه ئه‌و راستییه‌ی كه ده‌بێت به دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكه‌ن.. ئێمه پاره‌یه‌كی زۆر به وڵاتانی دیكه ده‌ده‌ین تا له روی سه‌ربازییه‌وه بیپانپارێزین".
تره‌م وتویه‌تی: "پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پاراستنی ئه‌وان خه‌رج ده‌كه‌ین و له‌به‌رامبه‌ردا جگه‌له زیان هیچمان ده‌ستناكه‌وێت، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندانه یان له به‌رامبه‌ر پاراستنیان پاره بده‌ن، یان چیتر خۆیان پارێزگاری له‌خۆیان بكه‌ن، ده‌شبێت بازرگانی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه بێت".
له وتارێكیشدا سه‌باره‌ت به یادی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، تره‌مپ رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له‌و جه‌نگه‌دا باجێكی زۆری ویست، ئه‌وه‌ش دوای كوژران و برینداربونی ملیۆنان كه‌س له‌و جه‌نگه‌دا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به به‌شداریی نزیكه‌ی 70 سه‌ركرده‌ی جیهان و سه‌رۆك حكومه‌ت و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، یادی 100 ساڵه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م كرایه‌وه.
PM:04:46:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت