ئیسرائیل بۆردومانی كه‌ناڵی "ئه‌لئه‌قسا"ی كرد
وێستگه نیوز -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له غه‌زه بۆردومانی بینای كه‌ناڵی " ئه‌لئه‌قسا"ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس-یان كرد و بیناكه‌یان خاپوور كرد.
ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل 10 موشه‌كیان ئاراسته‌ی بینای كه‌ناڵی "ئه‌لئه‌قسا" كرد له غه‌ززه و به‌هۆیه‌وه به‌ته‌واوه‌تی بینای كه‌ناڵه‌كه خاپوور بوو.
به‌هۆی خاپووربوونی بیناه‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵه وه‌ستا و دواتر له شوێنێكی تر ده‌ست به په‌خش كرایه‌وه .
له دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كێك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا و تێیدا پاسێك كرایه ئامانج، سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكی ھێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند و له بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلیشدا بۆسه‌ر غه‌ززه سێ فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و 9 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:11:52:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت