دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری دا دانیشتنی تاووتوێكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ئاماده‌بوونی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی كۆبووه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق كرا، دواتر باس له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له کێشە و گیروگرفتەکانی پرۆژه‌یاسای بودجە کرا و بڕیار درا رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاساكه پێكهێنراوه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی خه‌رجییه‌كان و وه‌به‌رهێنان و قه‌رزكردن و نرخی به‌رمیلی نه‌وت و گواستنه‌وه و په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بگونجێت.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بڕیاری دا گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه دوابخرێت و بڕیاریشی دا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 2018/11/20 هه‌ڵبگیرێت.
PM:10:29:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت