به‌وێنه..سه‌وزه فرۆشێك به‌رپرسێكی له پۆسته‌كه‌ی لابرد
سەوزەفرۆشەکە
وێستگه نیوزـ
خانمێكی میسری به‌ناوی كه‌ریمه حه‌مدان سه‌عد، كاری ده‌ستگێڕی و سه‌وزه‌فرۆشی ده‌كات، داوای لێكرا عه‌ره‌بانه‌كه‌ی لابه‌رێت، ئه‌ویش له به‌رپرسه‌كه پاڕایه‌وه، كه‌چی هه‌رپێیان لابرد، دواجار بێبه‌زه‌یی به‌رپرسه‌كه و ستمه‌لێكراویی خانمه‌كه وایكرد به‌رپرسه‌كه له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی ره‌ئس ئه‌لبر له پارێزگای دومیات-ی میسر رویدا، ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی ناوخۆیی ناوچه‌كه فه‌رمانیكرد فرۆشیاره ده‌ستگیڕه‌كان لاببرێن، كه‌ریمه چوه لای به‌رپرسه‌كه و لێی پاڕایه‌وه، به‌وته‌ی خۆشی دانه‌ویوه‌ته‌وه و كه‌وتووه به‌سه‌ر ده‌ستوقاچی به‌رپرسه‌كه‌دا تا نانبڕاوی نه‌كات، به‌رپرسه‌كه پێی وت سه‌وزه‌كه‌ی بكاته سندوقه‌وه، به‌ڵام خانمه‌كه ئه‌وكاره‌ی نه‌كرد، ئه‌ویش هه‌موو سه‌وزه‌كه‌ی رشت و به زه‌ویدا بڵاویكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌وی میسر ئه‌لیوم، منال عه‌وه‌ز، پارێزگاری دومیات له‌سه‌ر ئه‌و روداوه و سوكایه‌تیكردن به‌و سه‌وزه فرۆشه، هاتوه‌ته ده‌نگ و لیوا سه‌میر سدقی، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی ناوچه‌ی ره‌ئس ئه‌لبر-ی له پۆسته‌كه‌ی لابردوه و بۆ شوێنێكی دیكه گواستویه‌تیه‌وه.
PM:10:25:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 36948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت