ژوانێك له‌گه‌ڵ ئه‌م خانمە ملیۆنێره رێكبخه و 77 هه‌زار دۆلاریش وه‌رگره
وێستگه نیوزـ
جه‌ین پارك، خانمه ملیۆنێری به‌ریتانی كه براوه‌ی یانسیبی یۆرۆ ملیۆنێره، ده‌یه‌وێت به پاره‌كه‌ی خۆشه‌ویستی بكڕێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستبكه‌وێت كه خۆی ده‌یه‌وێت، ساڵی 60 هه‌زار یۆرۆ - 77 هه‌زار دۆلاری پێ ده‌دات.
جه‌ین-ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا یانسیبی نیشتمانیی به‌بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ برده‌وه و له‌وكاته‌شه‌وه ئه‌و خانمه پاره له كڕینی ئۆتۆمبیل و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها به‌سه‌ربردنی پشوو و نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریدا خه‌رج ده‌كات.
جه‌ین ده‌ڵێت: ده‌ڵێت زۆری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بیبه‌خشێت، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بردوه‌ته‌وه، هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات و واده‌زانێت به‌ختی باش نییه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ، جه‌ین پێگه‌یه‌كی له تۆڕی ئینته‌رنێت كرده‌وه تا ئه‌وانه‌ی خوازیارن ژوانی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له‌و پێگه‌یه‌وه داواكاریی پێشكه‌ش بكه‌ن، دواتریش جه‌ین ئه‌و پیاوه هه‌ڵده‌بژێرێت كه خۆی به‌دڵیه‌تیی، ژوانه‌كه‌ش ته‌نها نانخواردن و خواردنه‌وه‌ی شه‌رابه پێكه‌وه و ئاماده‌شه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست، ساڵی 77 هه‌زار دۆلاری پێ بدات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانی، جه‌ین به‌نیازه چاوپێكه‌وتنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكات كه داوای ژوانه‌كه ده‌كه‌ن، بڕیاریشیداوه ساڵی داهاتوو له فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا سه‌رجه‌م چاوپێكه‌وتنه‌كان بڵاوبكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وتویه‌تی كه جه‌ین متمانه‌ی به‌وه نییه تا چ ڕاده‌یه‌ك خۆی و پاره‌كه‌ی خۆشده‌وێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه په‌نا بۆ ئه‌و بژارده‌یه به‌رێت و ساڵی 77 هه‌زار دۆلار بدات به كه‌سێكی خۆشه‌ویست و گونجاو.
جه‌ین پێشتر له‌گه‌ڵ گه‌نجێك به‌ناوی سام كالاهان ژوانی ده‌به‌ست، سام یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجانه‌ی له پڕۆگرامی ئێكس فاكته‌ر له ساڵی 2016 گه‌یشته قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام كه جه‌ین بۆی ئاشكرابوو سام ناپاكیی لێ ده‌كات، لێی جیابوه‌وه.
جەین و کالاهان
هه‌فته‌ی رابردوش جه‌ین پۆستێكی له‌ئینستاگرام كرد و جیابونه‌وه‌ی خۆی له جۆردن پیگۆت-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ راگه‌یاند كه یاریزانێكی تۆپی پێیه.
جەین و جۆردن
PM:09:18:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 20324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت