نیویۆرك تایمز: پێش خاشقچی سعودیه پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی هه‌بووه
قاسم سولەیمانی و بن سەلمان و خاشقچی
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسه نزیكه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه‌ی نزیك له محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ویستویانه قاسم سولیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران بكوژن.
له راپۆرتێكدا هاوبه‌شدا بۆ رۆژنامه‌ی
نیویۆرك تایمز-ی چاپی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له مارك مازێتی و رۆنین بێرگمان و ده‌یڤد كیركپاتریك، باسیان لهوهكردوه كه پێش پلاندانان بۆ كوشتنی جه‌مال قاشقچی، رۆژنامه‌نوسی نه‌یاری سعودیه، به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌كانی نزیك له محه‌مه‌د بن سه‌لمان وستویانه "دوژمنه ئێرانییه‌كانیان" بكوژن، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یلقی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیك له بن سه‌لمان پرۆسه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گروپێكی بچوك له گروپێكی بزنسمان تاوتوێكردوه تا له رێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ته‌وه قاسم سوله‌یمانی بكوژن.
ده‌شڵێت ئه‌و باسوخواسه له مانگی ئایاری 2017 كراوه، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌وه‌ی بن سه‌لمان بوه‌ته شازاده‌ی جێ‌نشین، ئه‌وكاته‌ش چه‌ند بزنسمانێك پلانێكیان به بڕی 2 ملیار دۆلار خستوه‌ته‌ڕوو بۆ تا له‌رێگه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه هه‌وڵی تێكدانی ئابوریی ئێران بدرێت.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە کە له‌به‌رامبه‌ری ئەو پلانەدا، گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌كانی جه‌نڕاڵ عه‌سیری، گه‌وره فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سعودیه کە شەڕی وڵاتەکەی لە یەمەن بەڕێوە دەبات، پرسی ئه‌گه‌ری كوشتنی قاسم سوله‌یمانیی خستونهتهبهردهم بزنسمانەکان، ئاماژەی بەوەشداوە کە سعودیه سولەیمانی به دوژمنی خۆی ده‌زانێت.
لە راپۆرتەکەدا ئەوە رونبوەتەوە کە لەگەڵ ئەو پلانەدا بۆ تێکدانی ئابوریی ئێران، عەرەبستانی سعودی ویستویەتی هەر لەچوارچێوەی پلانەکەدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانیش بکوژرێت.
نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌شكردوه كه جۆرج نادر، بزنسمانی ئه‌مریكایی به‌ره‌گه‌ز لوبنانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزگانه‌كان و به‌رپرسانی سعودیه‌ی رێكخستوه، ده‌شڵێت ئه‌و بزنسمانانه‌ی باككگراوندێكی هه‌واڵگرییان هه‌بووه، پلانه‌كه‌یان به پلانێكی چه‌ور زانیووه بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی زیاتر.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه جۆرج نادر پێشتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبوه‌ته‌وه و دواتریش پلانه‌كه‌ی بۆ به‌رپرسانی كۆشكی سپی باس كردوه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه كه كه‌سێكی ئسرائیلیش به‌ناوی جویل زامل، كه په‌یوه‌ندیی قوڵی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیل هه‌یه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بووه.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، هه‌ریه‌ك له نادر و زامل دوو شایه‌تحاڵی ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبه‌رت مۆله‌ر-ی راوێژكاری تایبه‌تی ئه‌مریكان و پرسیاریان له‌سه‌ر وتوێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا و سعودیه سه‌باره‌ت به‌و پلانه‌ی دژبه ئێران لێكراوه.
جویل زامل خاوه‌نی كۆمپانیای Psy-Group ه كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ تره‌مپ كرد تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ قۆرغ بكات.
سه‌باره‌ت به‌و پلانه‌ی دژبه قاسم سوله‌یمانیش، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه وته‌بێژی حكومه‌تی سعودیه نه‌ویستوه هیچ لێدوانێك بدات، هاوكات پارێزه‌رانی هه‌ریه‌ك له نادر و زامل هیچ كاردانه‌وه و وهڵامدانهوهیهكیان بۆ راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز نه‌بووه.
وه‌ك هه‌میشه‌ش، عه‌ره‌بستانی سعودی ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه ده‌ستی له دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی كوژراوی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت كه له 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ كوژراو حكومه‌تی ریاز ده‌ڵێت كه سه‌رجه‌م تێوهگلاوهكانی دۆسیه‌ی خاشقچی ده‌داته دادگا.
PM:06:37:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت