وه‌زیری دارایی عیراق: هەرێمی کوردستان تێڕوانینی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە پێشکەشکردوە

‌د.فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق كۆبوەوه‌ و دووجار تاوتوێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراقی كرد، وه‌زیری دارایی عیراقیش رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هەرێمی کوردستان تێڕوانینی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە پێشکەشکردوە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بۆ جاری دووەم پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێکرا، د.فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراقیش ئامادەی دانیشتنەکە بوو و دیدگای کابینەی نوێی حکومەتی لەبارەی خەرجی بودجەی ساڵی 2019 خستەڕوو.

فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کەمیی کاتەوە دوچاری گرفت بوونەتەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پڕۆژەیاسای بودجەدا، وتیشی: چەندین بیروبۆچون و تێڕوانین لەلایەن وەزارەتەکانی عیراق و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بودجەوە پێشکەشکراون.

وه‌زیری دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەن بەشێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ پەرلەمانی عیراق کاربکەن و هه‌ماهەنگیی لەگەڵ بکەن.


PM:05:40:12/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت