بانكی ناوه‌ندیی عیراق پابه‌ندبونی خۆی به سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران راگه‌یاند
بانكی ناوه‌ندیی عیراق
وێستگه نیوزـ
بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند كه ده‌بێت بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان پابه‌ندبن به لیستی گه‌مارۆیانه‌ی كه ئه‌مریكا خستویه‌تییه سه‌ر ئێران و داوای لێ‌كردن ئه‌و لیسته بكرێبه بنه‌مای رێكخستنی په‌یوه‌ندییه بانكی و داراییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاندوه، بۆ خۆلادان له ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه ره‌نگه به‌هۆی سزاكانی سه‌ر ئێران بكه‌وێته‌سه‌ر دامه‌زراوه دارایی و نا داراییه عیراقییه‌كان، بڕیادراوه كه دامه‌زراوه داراییه‌كانی عیراقپابه‌ندبن به‌و لیستی گه‌مارۆیه‌ی كه واشنتن خستویه‌تیه‌سه‌ر تاران.
بانكه‌كه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه لیستی گه‌مارۆكان ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندیی بانكی و داراییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
- سزاكانی سه‌ر كڕین و ده‌ستخستنی دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه.
- سزاكانی تایبه‌ت به بازرگانیی ئاڵتون و خشڵ و زێڕ.
- سزا راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكانی تایبه‌ت به كڕین و دابینكردن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا و خه‌ڵوز.
- سزاكانی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی به‌نده‌ر و كه‌شتیوانی و پیشه‌سازیی كه‌شتی.
- مامه‌ڵه و سزاكانی سه‌ر دامه‌زراوه داراییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی.
-سزاكانی سه‌ر كه‌رتی وزه.
دوای قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان له 8ی ئابی 2018، ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران و سزاكانی ئه‌مجاره‌ش به كاریگه‌رترین سزای دوای قۆناغی یه‌كه‌م داده‌نرێت.
PM:04:37:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت