بهلهمێكی كۆچبهران له دهریای ئیجه ژێرئاو كهوت
ئیجە.. دەریای مەرگی کۆچبەران
وێستگه نیوز ـ
بهلهمێكی كۆچبهران له دهریای ئیجه ژێر ئاوكهوت و تا ئێستا 10 كهس بێ سهرو شوێنن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پاسەوانی دەریایی تورکیا هەڵمەتێکی گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو 10 کۆچبەرە دەستپێکردووە کە بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان بێ سەروشوێنبوون.
بەلەمەکە لە کەناراوەکانی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر ژێرئاوکەوت، کە مەبەستیان بووە بەرەو دوورگەکانی سەر بە یۆنان بپەڕنەوە.
بەرپرسان بەرووداوەکەیان زانی، دوای ئەوەی دوو کۆچبەری مەلەوان خۆیان پەڕاندووەتەوە کەناراوەکان و داوای یارمەتیانکردووە.
لە کۆتاکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەلەمێک بە 30 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی بۆدڕوومی تورکیا ژێرئاوکەوت.
هەروەها 10ی ئۆکتۆبەریش بەلەمێکی دیکە بە 35 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت، لەناو کۆچبەرە خنکاوەکاندا 19ـیان کوردی باشووری کوردستان بوون.
هــ. ر
PM:02:10:12/11/2018
ئهم بابهته 2040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت