سبه‌ینێ له‌م گه‌ڕه‌كانه‌ی سلێمانی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ
دابه‌شكردنی نه‌وت له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامه و سبه‌ینێ دابه‌شكردنه‌كه له بنكه‌ی نۆ ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوی كردووه‌ته‌وه: "دوای كۆتایی هاتنی دابه‌شكردنی نه‌وت له سنوری قه‌زای پێنجوێن بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 14یتشرینی دووه‌می 2018، دابه‌شكرنی نه‌وت له هه‌ردوو قه‌زای شارباژێڕ‌و ماوه‌ت ده‌ست پێ بكات".
نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌شڵێت: "دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناو شار به‌رده‌وامه‌و له سبه‌ینێ سێشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، نه‌وت له‌مه‌ڵبه‌ندی نۆ دابه‌ش ده‌كرێت كه گه‌ڕه‌كه‌كانی (به‌ختیاری، رزگاری، كارگه‌ی جگه‌ره، ئاسایش، ئابڵاخ، سه‌ربه‌رزی، شێخ محێدین) له خۆده‌گرێت".
هــ. ر
AM:11:01:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 15004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت