خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران و سبه‌ینێ سێشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و ئه‌نجومه‌نێك دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەکە وتیشی: "رۆژی چوارشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2018، مووچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و سامانه سرووشتییه‌كان دابه‌شكرا.
AM:10:50:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 25104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت