گۆڕانكاری له‌ پسووڵه‌ی خۆراكدا ده‌كرێت

‌نەوت بەرانبەر بە خۆراک زیاتر لە 20 ساڵە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
پرۆژە یاسایەك بۆ گۆڕانكاری لە كۆبوونی خۆراك، ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش رایدەگەیەندێت، بەگوێرەی پرۆژەیاساكە، كۆبۆنی خۆراك دەكرێت بەكارتی زیرەك و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.


نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: بڕیارە كۆبۆنی خۆراك لەسەرتاسەری عیراق گۆڕانكاری تیادا بكرێت، بۆئەو مەبەستەش پڕۆژەیاسایەك لەئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.

وتیشی: "بەپێی ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە، كۆبوونی خۆراك دەكرێت بەسمارت كارت كارتی زیرەك، ئه‌وكاتیش پێدانی خۆراكه‌كه‌ سنووردار ده‌كرێت و ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ داهاتیان كه‌مه‌".

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم پێشنیازمان كردووه‌ خۆراكی مانگانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ داهاتی رۆژانەیان لە پێنج دۆلار كەمترە، ئەوكاتەش ئەوكەسانەی شایستەی وەرگرتنی خۆراكن زیاد دەبێت و جۆری خۆراكەكەش چاكدەكرێت و ژمارەی مادەكانیش زیاد دەكرێن".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم راشیگەیاند: "پڕۆژە یاساكە رەوانەی ئێمەش كراوه‌ و هەرێمیش پەسەندی كردووە، هەركاتێك لە ئەنجومەنی نوێنەران بوو بەیاساو وەزارەتی بازرگانی عیراق رێنمایی پێدەركرد، لەهەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت".

له‌ ئێستادا خۆراكی مانگانه‌ ته‌نها له‌ پێنج ماده‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌، كه‌ ئه‌وانیش برنج، ئارد، شه‌كرو زه‌یت ده‌گرێته‌وه‌.


AM:10:20:12/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو