حه‌شدی شه‌عبی: له‌ گورزێكدا 20 چه‌كداری داعش له‌به‌ری سوریا پێكران


وێستگه‌ نیوزـ

یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نباری نزیك سنوری سوریا گورزێكی موشه‌كییان له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سوریا وه‌شاند و ده‌ڵێن گورزه‌كه‌ 20 چه‌كداری داعشی كوشتوه‌ و بریندار كردوه‌.

قاسم موسڵح، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گورزی مه‌شه‌كیی وردیان له‌ ناوچه‌كانی مراشده‌ و موزان و سوسه‌ و باغوز فوقانی له‌به‌ری سوریا وه‌شانده‌ كه‌ چه‌كدارانی داعشی لێیه‌.

فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئاشكرایكردوه‌ كه‌ موشه‌كه‌كان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌دیانی و جبه‌خانه‌كانی سه‌ربه‌ رێكخراوی داعشی كردوه‌ته‌ ئامانج و 13 چه‌كداری داعش كوژران و 7ی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ هێزه‌كانیان جه‌وله‌یه‌كی مه‌یدانیی چاودێریكردنیان له‌سه‌ر هێڵی سنوریی پارێزگای ئه‌نبار و سوریا ئه‌نجامداوه‌ و توانا موشه‌كییه‌كانیشی پته‌وكردوه‌ تا دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆناو عیراق بنبڕ بكه‌ن.


PM:10:55:11/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو