رۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان
وێستگه نیوزـ
هه‌زاران كه‌س له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی سینگڵه‌كانه‌وه singles day گێڕا و ده‌ریانخست كه بێ هاوبه‌شن، له هه‌مانكاتیشدا ئاسوده‌یی خۆیان ده‌ربڕی كه سینگڵن و ده‌ڵێن به‌نه‌بونی هاوبه‌ش ئاسوده‌ن.
هه‌موو ساڵێك له11.11دا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و ئاهه‌نگه ده‌گێڕن، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌بڕینی په‌یوه‌ندیی خۆیان له‌نێوان سینگڵی و ئاسوده‌یی یان هه‌لێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی نمونه‌یی یان ماڵئاوایی له ژیانی ته‌نیایی.
رۆژی جیهانیی سینگڵه‌كان له چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌وه‌ش كاتێك ساڵی 2009 كۆمپانیای عه‌لی بابا-ی چین هه‌ستی كرد له مانگی 11دا فرۆشی كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆیه داوای كرد له رۆژی 11ی 11دا هه‌موو كه‌سێك دیارییه‌ك پێشكه‌شی خۆی بكات، خه‌ڵكێكی زۆر به‌ده‌م داوای كۆمپانیاكه‌وه و چون و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین دیاری‌یان پێشكه‌شی خۆیان كرد و فرۆشی كۆمپانیاكه‌ش بۆ ملیاره‌ها دۆلار به‌رزبووه‌وه.
له چین سینگڵه‌كان ئه‌و رۆژه‌یان كردوه به رۆژی خۆیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره 1 ژماره‌یه‌كی تاك و ته‌نهایه و چوار جاریش دوباره بوه‌ته‌وه واته 11.11، ئه‌م چوار 1ه‌كه‌ش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیایی سینگڵه‌كان، له تۆڕی تویته‌ر، تویتی سه‌یر و جیاوازیان به‌بۆنه‌ی رۆژی سینگه‌ڵه‌كانه‌وه كردوه و پێیان وایە "مانه‌وه به سینگڵی له هاوسه‌رگیرییه‌كی فاشل باشتره.
یه‌كێك ده‌ڵێت: "خوایه سوپاس بۆتۆ له‌سه‌ر ئه‌و نیعه‌مه‌ته‌ی پێت به‌خشیوم، سینگڵی به‌بێ مه‌سولیات و به‌بێ سه‌رئێشه."
ئەمیش سینگڵە و تەقەی لەگەڵ خۆی کردوە
خانمێك نوسیویه‌تی: بیهێنه به‌رچاوی خۆت له‌و خەوە خۆشە هه‌ستیت بۆئه‌وه‌ی مریشكێك پاك بكه‌یت".
یه‌كێكی دیكه‌ش وتویه‌تی: "له سوده‌كانی سینگڵی ئه‌وه‌یه ده‌توانێت به‌بێ ئازاری ویژدان قسه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌یت".
به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ی توتیته‌ریش وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه چاكه‌ته‌كه‌ی كردوه به هاوبه‌شی خۆی و سێڵفییه‌كی له‌گه‌ڵ گرتوه گوایه ئه‌وه سینگڵ نییە و ئەوە کەسی بەرامبەریەتی.
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌به‌ر ئاوێنه‌یه‌كدا وه‌ستاوه و خۆی كردوه به كه‌سی به‌رامبه‌ر و مۆمێكی له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دا داناوه و پێكێك خواردنه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا خواردوه‌ته‌وه.
دانەیەکیش وێنەیەکی داناوە کە گوایە لە ساڵی 2015وە چاوەڕوانە لە سینگڵی رزگاری بێت، کەچی وا 2018یەو هەر وەک خۆیەتی
به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ش به سۆنده‌یه‌ك، گوایه ته‌له‌فۆن ده‌كات و سه‌رێكی سۆنده‌كه‌ی به‌گوێیەوه‌یه و ئه‌وی دیكه‌ش به ده‌مییه‌وه.
PM:07:42:11/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت