له‌كاتی سێكس كه‌وته‌خواره‌وه و ئیفلیج بوو
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی به‌ریتانی داواكاریی خانمێكی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه به ده‌یان ملیۆن پاوه‌ن ره‌تكرده‌وه كه له‌كاتی سێكسكردندا له‌سه‌ر سیسه‌م كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و توشی ئیفلیجی بووه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، خانمه‌كه به‌ناوی كیله‌ر پۆسبی، ته‌مه‌نی 46 ساڵه و ئه‌وكاته‌ی ویستویه‌تی له‌سه‌ر سیسه‌مێكی گه‌وره و به‌رز به‌شێوازێكی دیكه سێكس بكات، له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه به پشتدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و دڕكه په‌تكی ئازاری پێگه‌یشتوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه توشی ئیفلیجی بێت.
خانمه‌كه لۆمه‌ی كۆمپانیای بیركیشر-ی كردوه كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به دروستكردنی سیسه‌م و كه‌لوپه‌لی خێزانی و داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی بە چەندین ملیۆن پاوەن كردوه، هاوكات باری كۆته‌ر، دادوه‌ری دادگای باڵا رایگه‌یاندوه كه هه‌رچه‌نده روداوه‌كه ناخۆشه، به‌ڵام سیسه‌مه‌كه هیچ كه‌موكورتییه‌كی تێدا نییه و كۆمپانیای ناوبراو له‌و روداوه به‌رپرسیار نییه.
خانمه‌كه به دادوه‌ری وتوه كه دوای هه‌فته‌یه‌ك له كڕینی سیسه‌مه‌كه، له‌گه‌ڵ جۆن مارشاڵ-ی دۆستی سێكسی كردوه، له‌وكاته‌شدا كه ویستویه‌تی شێوازی خۆی بگۆڕێت، بنكه‌ی سیسه‌مه‌كه جوڵاوه و ئه‌ویش خۆی پێ نه‌گیراوه و به پشتدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
ده‌شڵێت: "به‌سه‌ر لایه‌كی جه‌سته‌مدا كه‌وتم و هه‌ستم به ده‌نگی شكاندنی شتێك له‌ناو جه‌سته‌مدا كرد"، پێشی وایه كه سیسه‌مه‌كه به‌باشی نه‌به‌ستراوه بۆیه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام پارێزه‌رانی كۆمپانیاكه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی خانمه‌كه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه.
پارێزه‌ره‌كان وتویانه دیاره ئه‌و دوو عاشقه له لێواری سیسه‌مه‌كه‌دا بوون و له‌وكاته‌شدا هاوسه‌نگییان له‌ده‌ستداوه و به‌پشتدا كه‌وتونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
دوای ئه‌م مشتومڕه‌ش، دادوه‌ر بڕیاری دا و وتی: "ئه‌مه ته‌نها روداوێكی ساده" بووه و دوو عاشقه‌كه له‌كاتی سه‌رجێگاییدا نه‌یانتوانیووه هاوسه‌نگیی خۆیان راگرن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ریچارد ماندرس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه خۆشحاڵیی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌ربڕیووه و هاوخه‌میی خۆشی بۆ خانمه‌كه راگه‌یاندوه و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌شی بۆ خواستوه.
كیله‌ر پۆسبی، ته‌مه‌نی 46 ساڵه و لەکاتی سەرجێگایی کەوتە خوارەوە و ئیفلیج بوو
PM:07:56:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 45372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت