ئه‌مریكا مانگ و نیوێك ده‌رفه‌ت به‌ عیراق ده‌دات غازی ئێران هاورده‌ بكات


وێستگه‌ نیوزـ

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی 45 رۆژ دەرفەت دراوه‌ به‌ عیراق بۆ هاورده‌كردنی غازی سروشتی له‌ئێرانه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی واشنتۆنه‌وه‌ سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

له‌ ڤیدیۆیه‌كدا، كه‌ له‌ لاپەڕەی باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: "ئه‌مریكا ماوه‌ی 45 رۆژ دەرفەتی كاتیی بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ركردووه‌ بۆ كڕینی غازی سروشتی له‌ ئێران"، له‌ڤیدیۆكه‌دا، ده‌بینرێت هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ ده‌كه‌ن و تیایدا هاتووه‌: "سزاكانی ئه‌مریكا رژێمی ئێران ده‌كه‌نه‌ ئامانج نه‌ك گه‌له‌كه‌ی".


له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند، بەغدا له‌سزاكانی سه‌ر ئێراندا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ چاوپۆشیی لێكراوه‌، چونكه‌ بێلایه‌نه‌ له‌ كێشمه‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.

رۆژی‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2018. ئه‌مریكا ناوی 50 بانكی ئێرانی و زیاتر له‌ 700 كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیی ئێرانی‌ خسته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

حكومه‌تی ئه‌مریكا ماوه‌ی 180 رۆژی دیكه‌ی وه‌ك چاوپۆشی بۆ درێژه‌دان به‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران داوه‌ته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی توركیا، كۆریای باشور، ئیتاڵیا، یۆنان، چین، تایوان، هیندستان و ژاپۆن‌. 


PM:05:42:09/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت