هاوپه‌یمانی ناوه‌كه‌ی گۆڕی
وێستگه نیوز -
له كۆبونه‌وه‌ی گشتیی‌دا هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بڕیاری دا ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
سه‌عات 9:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای بڕیاردان له مانه‌وه‌ی حزبه‌كه و به‌رده‌وامبوونی له كاره‌كانی، بڕیاردرا گۆڕانکاریی لە پەیکەری ڕێکخستنی حزبەکەدا بکرێت.
بەگوێرەی ئەو هەموارەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا ئەنجامدرا هاوپەیمانی سێ ئەنجومەنی دەبێت و پێکدێن لە ئەنجومەنی سیاسی و ئەنجومەنی جێبەجێکردن و ئەنجومەنی نوێنەران.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان بڕیاریاندا ناوی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بگۆڕن بۆ هاوپه‌یمانی نشتیمانیی.
PM:12:05:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت