‌‌باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ راگه‌یه‌ندرا

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 9ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2018 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ ئه‌گه‌ری‌ نمه‌بارانی‌ كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 23، سلێمانی 19، دهۆك 21، كه‌ركوك 23 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 10ی تشرینی‌ دووه‌می‌ 2018، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 24، سلێمانی 21، دهۆك 22، كه‌ركوك 24 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.


AM:10:20:09/11/2018






ئه‌م بابه‌ته 5860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو