‌به‌وێنه‌... په‌رله‌مانتارێكی‌ پێشوو ده‌ستگیركرا

وێستگه‌ نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ هزێكی‌ ئه‌منی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ خولی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقیان به‌ تۆمه‌تی‌ تیرۆر ده‌ستگیركردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ سۆمه‌ریه‌ نیوز وتی‌: "هێزێكی‌ پۆلیسی‌ ئه‌لدور هه‌ڵساون به‌ ده‌ستگیركردنی‌ زیا محی‌ خه‌ڵه‌ف عه‌بدوڵا ئه‌لدوری‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو".

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، وتیشی‌: "ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 4ی‌ یاسای‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌".

لای‌ خۆیه‌وه‌ قاسم ئه‌عره‌جی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ "زیا ئه‌لدوری‌" پیاوێكی‌ بێكێشه‌یه‌ و دره‌نگ یان زوو ئازاد ده‌كرێت.


AM:10:04:09/11/2018






ئه‌م بابه‌ته 5300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو