كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی هاوپه‌یمانی ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوز -
كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی حزبه‌كه ده‌ستی پێكرد.
سه‌عات 9:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستی پێكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "چه‌ندین پرسی گرێ‌دراو به داهاتووی كاری هاوپه‌یمانیه‌وه تاوتوێده‌كرێن، له‌وانه گۆڕینی ناوی هاوپه‌یمانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یان ده‌سته‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه هاودیدان به ده‌نگدان كۆی پرسه به‌رباسه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن".
ئەوە لە کاتێکدایە هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دوای ئەوەی به‌رهه‌م ساڵح سەرۆکەکەی دەستی لەکارکێشایەوە هیچ کۆبونەوەیەکی فراوانی فەرمیی ئەنجام نەداوە.
پێشتر لە چەند ڕاگەیاندنێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هاوپەیمانی هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو حزبە هەواڵەکەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند بەردەوام دەبن.
AM:09:47:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت