‌یه‌كگرتوو سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕی‌

وێستگه‌ نیوز –
یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا جه‌مال كۆچه‌ر ببێته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ خولی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

د.موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ خولی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ "رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ كۆتا نامه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نارد، بۆ ناساندنی برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌م خوله‌ی تازه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق".

موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت: "وه‌ك نه‌ریتێكی كارپێكراو، به‌بێ جیاوازی و ناوچه‌ و ده‌ڤه‌ر ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا ئه‌و پۆسته‌مان ئاڵوگۆڕ كردووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پێشتر له‌ دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بۆ سه‌یدا نه‌جیب عه‌بدوڵا و له‌به‌نده‌ش بۆ دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر كه‌ ‌پیاوێكی به‌ڕێزو به‌هێز و دڵسۆز و به‌سۆزه‌".

 موسه‌ننا ئه‌مین راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "منیش به‌ هه‌موو توانایه‌كم خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی خۆی و فراكسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌م، به‌ پشتیوانی خوا یه‌كگرتوو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبێت بۆ داهێنان و كاری جوان و وه‌چه‌رخان".


AM:09:14:09/11/2018








ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو