ته‌رمی دانه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان
وێستگه نیوز –
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره كورده‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له كۆمه‌نیزیا گیانی له‌ده‌ست دا ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه "به‌ره‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌مه په‌نابه‌ریكی كورد كه به‌نیاز بوو بچێته مینای كۆمه‌نیزیا و خۆی بگه‌ێنێته ووڵاتی ئیتالیا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له شیرینی خه‌ودا به رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوزشء كه‌وتووه، فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "دانه‌ر فاتیح ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 19 ساڵ ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو كه ویستویه‌تی له ڕێگه‌ی كۆمه‌نیزیاوه رووبكاته وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا و خه‌ونه‌كانی به‌دی بێنێت، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنی به خه‌ونه‌كانی گیانی له ده‌ست دا‌و ئه‌م گه‌نجه‌ش بووه قوربانی وه‌ك و سه‌دان گه‌نجی تری په‌نابه‌ر له رێگه‌ی هاتوو نه‌هاتی ئه‌وروپادا".
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت: "دوای سێ كاتژمێر به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا به‌ختیار برای كۆچكردوو په‌یوه‌ندی به فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كات و به قوڕگی پڕ له‌گریانه‌وه ڕایده‌گه‌ینیت كه برای گه‌نج و لاوی گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران باڵیۆزخانه‌ی عیراق و نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن ئاگادار كرایه‌وه له‌و رووداوه دڵهه‌ژینه و داوكرا كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆمه‌نیزیا ئاگادار كراونه‌وه له جێبه‌جێكردنی كاروباری یاسایی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیه‌كه".
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئاشكراشیكردووه كه له ئه‌سینا سه‌رجه‌م كاروباری یاسایی جیبه‌جێكراوه و بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه له فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازی بكرێت له ته‌رمی دانه‌ری كۆچكرد و له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌نزیك خانه‌واده‌كه‌ی به خاك پسپێردرێت و تێچووی گه‌ڕانه‌وه ته‌رمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یان دابینكراوه.
AM:09:00:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت