گۆرباچۆڤ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگی سارد هۆشداری ده‌دات
میخائیل گۆرباچۆڤ
وێستگه نیوز -
میخائیل گۆرباچۆڤ دواهه‌مین رابه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هۆشداریدا له زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت جارێكی دیكه جه‌نگی سارد دووباره بێته‌وه.
میخائیل گۆرباچۆڤ دواهه‌مین رابه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به جه‌نگی سارد وتی: "ده‌بێت خۆمان به‌دووربگرین له‌وه، نه‌ك ته‌نها جه‌نگی سارد. ده‌بێت بگه‌ین به‌و ئاسۆیه‌ی كه دامانناوه. ده‌بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه خۆمان به‌دووربگرین له جه‌نگ. گرنگترین شت ئه‌وه‌یه چه‌كی ئه‌تۆمی داماڵین و نه‌یهێڵین".
وتیشی: "باوه‌ڕم وایه كه ده‌توانین رێگه نه‌ده‌ین جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت. هه‌موو شتێك ده‌كه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "مه‌ترسیدارتر له‌وه ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دووباره ده‌ستكردنه‌وه به‌كێبڕكێی خۆپڕچه‌ككردن. ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌ك باس له جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن كه جێی قبوڵكردن بێت. ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر سیناریۆكانی ده‌كرێت".
مانگی رابردوو گۆرباچۆڤ ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت كه هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له په‌یماننامه‌ی هێزی ئه‌تۆمی مه‌ودا ناوه‌ند كرد كه له ساڵی 1987دا گۆرباچۆڤ و رۆناڵد ریگان سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا ئیمزایان كرد.
گۆرباچۆڤ له ساڵه‌كانی هه‌شتاكاندا كاتێك كه رابه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران بوو هه‌وڵێكی زۆری ده‌دا سنوورێك بۆ خۆپڕچه‌ككردن دابنێت و یارمه‌تیده‌ریش بوو له كۆتایی هێنان به جه‌نگی سارد.
AM:08:47:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت