ئاماری تەقینەوەکەی موسڵ بڵاوکرایەوە
وێستگە نیوز-
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی
موسڵدا دوو کەس کوژراون و ١١ی تر برینداربوون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەروو
"هێرشه تیرۆریستییه‌کەی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی
مینڕێژكراوه‌وه له نزیك یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵ جه‌دیده ئه‌نجامدراوە".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تەقینەوەکە بوەتە هۆی كوژرانی 2 كه‌س
و برینداربوونی 11ی تر".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشکردووە "جگه له زیانی
گیانی، زیانی ماددیش به خان‌و و بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌كه گه‌یشتووه".
PM:10:38:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت