منداڵێکی شەش مانگ بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند لە یەكێك لە گەڕەكەكانی دهۆك بەهۆی ئاگرەوە منداڵیکی ساوا گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی ماڵتای خواروو لە سەنتەری دهۆك ڕوویداو".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "تیمەكانی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەرزوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا منداڵێكی تەمەن شەش مانگ بەڕێژەی ٪١٠٠ سووتا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".


ئەوە لەکاتێکدایە هەینی ڕابردوو لە رانیە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیاناین لەدەستدا.


PM:09:43:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 4636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت