کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت


وێستگە نیوز-

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە سلێمانی کردووە بەردەوام دەبێت و پێشبینیشیکردووە شەپۆلەکە کەرکوک و خانەقین و دوزخورماتو بگرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەی خستەڕوو "ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە، چەند ناوچەیەی دیكەی وەك قەزای پێنجوێن و ماوەت و دوكانیشی گرتوەتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەو ناوچانەی شەپۆلەکە ڕووی تێکردوون لە پارێزگای سلێمانی بڕێكی باش باران باریوە".

کەشناسی لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكە بەرەو پارێزگای كەركوك و قەزای خانەقین و خورماتوو و هەندێك لە ناوچانەی دەوروبەری بروات".


PM:08:37:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 18440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت